شەقامەکانی هەریر نۆژەن دەکرێنەوە و قیرتاو دەکرێن - وێنە؛ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگه‌كانی سنوورەکە
شەقامەکانی هەریر نۆژەن دەکرێنەوە و قیرتاو دەکرێن؛ ئاوەڕۆشیان بۆ دەکرێت
964+
شۆڕش قادری
له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ریر سەربە پارێزگه‌ی هه‌ولێر، پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی دروستكردنی ئاوه‌ڕۆ، نۆژه‌نكردنه‌وه و قیرتاوكردنه‌وه‌ی شه‌قام ده‌ستیپێكرد كه یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگه‌كانی سنوورەکە.
پڕۆژەکە بریتییه له دروستكردن و دانانی ئاوەڕۆ و نۆژەنکردنەوەی شەقام و دووبارە قیرتاوکردنەوەی شه‌قامه‌كان لە رێگا‌ی گەلی خانزاد له نزیك فەرمانگەی کارەبای هەریر و فولکەی خانزاد.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئه‌و پڕۆژه‌یه لەسەر بودجەی سەرباری پارێزگه‌ی هەولێر و بە سەرپەرشتیی تیمه ئه‌ندازیارییه‌كانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر و سه‌رۆكایه‌تیی شارەوانیی هەریر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
جگه له‌و پڕۆژه‌یه‌ش ئێستا له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر (ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر) ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی هه‌مه‌جۆری خزمه‌تگوزاری له قۆناغی جێبه‌جێكردندان و به‌پێی پلانی شاره‌وانیش، پڕۆژه‌ی نوێ جێبه‌جێ ده‌كرێن.