دیمەنێک لە نەشتەرگەرییەک. فۆتۆ: راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
تا کۆتایى ساڵ
کێشەی نەشتەرگەریى و دەرمان لە پارێزگای سلێمانی چارەسەرکرا
وریا فەتاح
کێشەتان نەبێت، تا کۆتایى ئەمساڵ کێشەى نەشتەرگەرى و دەرمان لە نەخۆشخانە حکومییەکان چارەسەرکرا.
تەندروستى سلێمانى بڵاوى کردەوە، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم، کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی تا کۆتایی ئەمساڵ چارەسەرکرا.
وەک ئەوەى خراوەتەڕوو، ئیوارەی ئەمڕۆ شەممە 13ـی ئەیلولی 2025، لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی هەریەکە لە شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی و د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و د. ماکوان، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم، کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی تا کۆتایی ساڵی 2025 چارەسەرکرا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک بوو بەهۆى نەبوونى بودجەى پێویست، کێشە بۆ ئەنجامدانى نەشتەرگەرى لە نەخۆشخانەکانى سنوورى سلێمانى دروستببوو.