تەكسی 964

هیوا سوعاد: هونەرمەند نەماوە لە هەولێر هاوكاریم نەكردبێت

964+

ژووری هەواڵ

هونەرمەند و دەرهێنەری شانۆ و دراما هیوا سوعاد، كە سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانیشە، دەڵێت، حكومەت دەستی لەوە هەبوو هونەرمەند پشت بە داهاتی خۆی نەبەستێت، چونكە پێشتر رێگەیان نەدەدا جەماوەر بە بلیت بێنە كارە هونەرییەكان، دەشڵێت، هونەرمەند نەماوە لە هەولێر هاوكاری نەكردبێت.

هیوا سوعاد كە سەرۆكی بەشی شانۆیە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیریی هونەر، سەرنشینی ئەمجارەی تەكسی 964 بوو، لە بەرنامەیەكی تێروتەسەلدا وەڵامی شۆفێرەكەی دایەوە.

هیوا سوعاد دەڵێت، “ئەوانەی زۆرترین هاوكاریمان كردوون، زیاتر بە خراپە باسمان دەكەن و لێرەولەوێ قسەمان لەسەر دەكەن”.

سەبارەت بە رەوشی شانۆش لە هەولێر، مامۆستا هیوا ئاشكرای دەكات، قەیرانی دارایی رۆڵی هەبوو لە نەبوونی چالاكی هونەری و كاری شانۆیی.

هەروەها دەڵێت، حكومەت وای كرد هونەرمەندان پشت بە خۆیان نەبەستن بۆ بەدەستهێنانی داهات لە كارەكانیان، چونكە رازیی نەدەبوون كارەكان بە بلیت بێت و خەڵك پارە بدەن و دەیانگوت لێگەڕێن با بە بەلاش بێت.

هەروەها رەخنە لەوەش دەگرێت، حكومەت پارەی زۆری بۆ كاری هونەری و دراما و شانۆ خەرج كرد، بەڵام لێپێچینەوە نەبووە و ئەمەش وایكرد حكومەت لە پاڵپشتیی هونەر پاشەكشێ بكات.

هیوا سوعاد بەوە ناسراوە قسەی حەق و رەق دەكات و بە راشكاوی وەڵامی زۆر پرسیاری دیكەش دەداتەوە، لە كۆتاییشدا لە بەردەم هەیكەلە تەواونەكراوەكەی هۆڵی گەلدا دەڵێت، پێویستە كارەكانی بونیادنانی هۆڵەكە دەستپێبكاتەوە و سەرۆكی حكومەتیش جەختی كردووەتەوە لەوەی كارەكە تەواو بكرێت، چونكە ئەگەر زیاتر دوابكەوێت، هەیكەلەكەش دەڕووخێ  و بە كەڵكی بیناكردن نایەت.

تەواوی بەرنامەكە لە ڤیدیۆكەدا ببینە…

عەقید كاروان خۆشناو: خوانەناسێک راپۆرتی لەسەر نووسیم و...

عەقید كاروان خۆشناو: خوانەناسێک راپۆرتی لەسەر نووسیم و سڕكرام