لە پاڵەوانیەتی پارالۆمپیکی مەسقەت 

نەجلە عیماد بە یەک دەستەوە مەدالیای برۆنزی وڵاتانی عەرەبی بەدەست هێنا 

964+

توانا نەقی

کچە یاریزانێکی یانەی کارەبای عێراق کە خاوەن پێداویستی تایبەتە و دەستێکی نییە توانی لە وڵاتی عومان ببێت بە یەکێک پاڵەوانی وڵاتانی عەرەب و مەدالیای برۆنز بەدەست بهێنێت.

نەجلە ئەمە یەکەم پاڵەوانیەتیە کە بۆ کەمئەندامان رێکخراوە لە مەسقەتی عومان بەشداری دەکات و ئەنجامێکی باشی لە یاری تۆپی سەر مێز بەدەستهێناوە.

نەجلە عیماد لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، “سوپاسی خودا دەکەم کە مەدالیای برۆنزم بەدەست هێنا لە یەکەم بەشداریمان لە پاڵەوانێتی یانەکانی عەرەبی بۆ کەمئەندامان لە شاری مەسقەت بە نوێنەرایەتی یانەی کارەبای عێراق.

دەشڵێت، ئەم بەشداریکردنەوە و ئەو دەستکەوتە یەکێک بووە لە باشترین هەنگاوەکانی ژیانی وەرزشی، واەدەکات کە بشاتر خۆی بۆ پاڵەوانیەتییە جیهانییەکانی کەمئەندامان ئامادە بکات.

پاڵەوانێتی پارالۆمپیک ئەو پاڵەوانیەتییەیە کە بۆ کەمئەندامان دەکرێتەوە و چەندین یاری جۆراو جۆر لە خۆ دەگرێت و ئەمساڵ پڵەوانیەتی وڵاتانی عەرب لە مەسقەتی وڵاتی عومان بەڕێوەچوو.

خاوەن پێداویستی تایبەتە و وەک کەسێکی ئاسایی یاریی دەکا...

خاوەن پێداویستی تایبەتە و وەک کەسێکی ئاسایی یاریی دەکات