زۆرترینیان ماڵانن
له راپەڕین دانانی سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر له زیادبووندایه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لەسنورى ئیداره‌ى راپەڕین، رۆژ له‌داوى رۆژ دانانى سیستمى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له وزه‌ى خۆر له زیادبوونه، به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى كاره‌باى ئه‌م ئیداره‌یه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ماڵه‌كان زۆرترین ئه‌و شوێنانه‌ن كه ئه‌م سیستمه‌یان داناوه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای راپەڕین بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌شێكی ئه‌وانه‌ى سیستمه‌كه‌یان داناوه له‌لاى ئه‌وان تۆمارکراون، كه دوو مێگا کارەبا بەرهەمدەهێنن و تێکەڵ بە تۆڕی نیشتیمانیی دەبێتەوە .
بەپێی دواین ئامار تاکو رۆژى 2.9.2025 ئەو هاوبەشانەی تاوه‌كو ئێستا سیستمی وزەی خۆریان دانەوە و لە بەڕێوەبەڕایەتی گشتی تۆمار کراون لە پۆلە جیاوازەکان، بریتین له 337 ماڵ، 31 شوێنى بازرگانى، دوو شوێنى پیشه‌سازى، یه‌ك شوێنى كشتو‌كاڵى و یه‌ك شوێنى میری.
كاره‌باى راپه‌ڕین ده‌ڵێت، کۆی گشتی ئەم شوێنانە 372 شوێنە و هەموویان بەستراونەتەوە بە سیستمی کارەبای نیشتیمانی و بەردەوام ئەوەی لە پێویستی خۆیان زیادە تێکەڵ بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەکرێتەوە کە دەکاتە نزیکەی بڕی(2.326.39) کیلۆوات کارەبا.
پێشتر وەزارەتی کارەبا رایگه‌یاندبوو، كه هانی هاوڵاتیان و هاوبەشانی کارەبا دەدات، لەپێناو چاککردنەوەی ژینگە و پاکڕاگرتنی و دورخستنەوەی لە گازە پیس و ژەهراوییەکان و بۆ بەرهەمهێنانی وزەیەکی خاوێن، لە رێگەی وزەی خۆرەوە گرنگی بە بەرهەمهێنانی کارەبا بدەن.
بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی كارەباش، هەر هاوبەشێكی كارەبا سیستمی وزەی خۆر دابنێت و تۆماری بكات، ئەو بڕە كارەبایەی دەگەڕێتەوە بۆ ناو تۆڕی كارەبای نیشیمانی مانگانە بە شێوەی (مەقاسە) لە خەرجی كارەبا نیشتمانییەکەی دەردەكرێت.