سێ‌ راوچیش دەستگیر كران

هەڵۆیەک دای لە شەقەی باڵ و بە سروشت شاد کرایەوە

964+

محەمەد فاتیح

هاوڵاتییەك لە قەزای دەربەندیخان، وەك بەرپرسیارێتییەك بەرامبەر بە پاراستنی ژینگە، باڵندەیەكی كێوی رادەستی لایەنی پەیوەندیدار كرد، لە ئاغجەلەریش سێ‌ راوچی دەستگیر كران.

بەڕێوەبەرایەتيی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، هاوڵاتیيەکی دانیشتووی قەزای دەربەندیخان، بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دەربەندیخانی ئاگادار کردەوە، بە بوونی باڵندەیەکی کێوی لە جۆری (هەڵۆ) لە ماڵەکەیدا، بەمەبەستی ئازادكردنی و گەڕاندنەوەی بۆ ژینگە.

کارمەندانی پۆلیسی دارستان، چوونەتە شوێنی دیاریكراو و باڵندەكەیان وەرگرتووە و دوای گواستنەوە و چاودێریکردن و دڵنیابوونەوە لە دۆخی باڵندەکە، ئازاديان کردووە و بە سروشتەکەی خۆی شاد کراوەتەوە.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاندووە، هەر ئەمڕۆ مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر، دەرچوونێكیان بۆ سنوری گوندی (گەڕاو) ئەنجامداوه و دەستیان گرتووە بەسەر یەك چەکی جۆری تاپڕ و نۆ فیشەکی تاپڕ و دوو لایت و یەك ئۆتۆمبێل.

هەر لەوێ سێ‌ راوچی دەستگیر کراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە، بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

ئاژەڵێكی كێوی لە تەكیە بڕیاری دادوەری بۆ دەرچوو

ئاژەڵێكی كێوی لە تەكیە بڕیاری دادوەری بۆ دەرچوو