هەواڵەکان
دژە درۆنی هەولێر بەردەوام ئامادەو سازەو لە دەنگی فڕۆکەکانیش مەترسن
ژووری هەواڵ
هەولێر سەلامەتەو هەم سیستەمی دژە درۆن و موشەکی هەیە و هەم فڕۆکەی هاوپەیمانانیش لە ئاسمان درۆن دەخەنە خوارەوە، ئەمە قسەی پارێزگاری شارەو دەڵێت خەمتان نەبێت سیستەمەکان بەرپەرچی هەموو هێرشێک دەدەنەوە.
هەر لەسەر باسی فڕۆکەی جەنگییەکانی سەر ئاسمانی هەولێر، عەقید سەلامی 964 زانیاری زۆر وردو سەرنجڕاکێش لەسەر فڕۆکەکانی سەر ئاسمانی هەولێر باس دەکات و دەڵێت: ئەو فڕۆکانە تەنیا بۆ پاراستنی هەولێرەو هیچ مەترسییان نییە.
لە درۆن و فڕۆکەوە بابێیتەوە سەر حاڵی بازاڕی خۆمان… ئەو چوالە مزرەی هەفتەیەک لەمەوپێش کیلۆی 12 هەزاری پێ دەدرا، ئێستا رێک نرخەکەی سێ بەشی لێ بووەتەوەو هەرزانتریش ئەبێت.
بەهارە تەڕوتوشەکەی ئەمساڵ هەموو رۆژێک هەواڵی خۆشی پێیە، رانیە چوار سەرچاوەی ئاوی بەناوبانگی هەیە، ئەمساڵ هەر چواریان بوژاونەتەوە.
قولەو مەلا سلێمان و کوێرەکانی و رەشەمێرگە چوار سەرچاوەکەن، من باسی ئەمەی چوارەمتان بۆ دەکەم.