بەشەخۆراکیش دابەش دەکرێت

له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا گۆشت و مریشك و هێلكه‌ به‌ هه‌رزان بكڕه‌

964+
توانا نەقی
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاندووە، بۆ مانگی رەمەزان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیكه‌ بازاڕێک دادەنێن، کە نرخی شمەکەکان به‌ هەرزان لەسەر هاوڵاتیان دەوەستێت، به‌ڵام په‌یوه‌ندی به‌ به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌وه‌ نییه‌.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، بازاڕەکە هەریەک لە مادەکانی گۆشتی سوور، گۆشتی مریشک، هێلکە و ئاردی سفر و شیر لە خۆدەگرێت.
سەبارەت بە بەشەخۆراکی مانگانە و پەیوەندی بەو بازاڕەوە، ئەو بازاڕە هیچ پەیوەندی بە دابەشکردنی بەشەخۆراکەوە نییە و وەک هاوکارییەکە بۆ هاوڵاتییان لە مانگی رەمەزاندا.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم بە تۆڕی 964ی راگەیاند، ئەو بازاڕەی لە پارێزگاکانی عێراقدا دەکرێتەوە بۆ مانگی رەمەزان، پەیوەندی بە بەشە خۆراکەوە نییە.
وتیشی، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی دوو لە هەرێم و عێراقدا، لە مانگی رەمەزانیشدا بەشەخۆراکێکی دیکە دابەشدەکرێت.
“بەشەخۆراکی مانگانەی هەرێم هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ عێراقدا نییە، سەرجەم مادەکانی وەک یەکن و لەگەڵ یەکدا دابەش دەکرێت” نەوزاد شێخ کامیل وای وت.