عەربەت

لەسەر پیسکردنى ژینگە دوو کەس دەستگیر کران

964+
وریا فەتاح
لەسەر فڕێدانى پاشماوەى کارگەیەکى سووتەمەنى و پیسکردنى ژینگە، پۆلیسى دارستان و ژینگەى عەربەت دوو کەسى دەستگیر کرد.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى بڵاوى کردەوە، ئەو دوو کەسە، پاشماوەى کاریگەیەکى سوتەمەنیان لە تانجەڕۆى سنوورى عەربەت فڕێداوە، بۆیە فەرمانى دادوەریان بۆ دەرچووە کە دەستگیر بکرێن.

دەشڵێت: هەردوو کەسەکە لەلایەن بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى عەربەت دەستگیرکراون و رێکارى یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر و لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

دوو هاوڵاتی دەستگیر کران 

دوو هاوڵاتی دەستگیر کران