به‌شێكی نوێی فریاكه‌وتن له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی دهۆك ده‌كرێته‌وه
964+
هیڤی دێوالی- دهۆك
بڕیاره له یه‌كی ئاداره‌وه به‌شێكی نوێی فریاكه‌وتن له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی دهۆك بكرێته‌وه، كه 24 كاتژمێر خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به نه‌خۆشه‌كان ده‌كات.
بێوار شوكری، بەرپرسی راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له دهۆك، به تۆڕی 964ی وت “به‌بۆنه‌ی یادی راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستانه‌وه، بڕیاره چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو 1ی ئادار، به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و هه‌ناو بگوازرێته‌وه شوێنێكی نوێ له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی.
وتیشی، به‌شه‌كه 130 تەختهی نه‌خۆش له‌خۆده‌گرێت، له‌گه‌ڵ چوار هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری، 45 پزیشك، 227 پەرستار، 537 کارمەندی جیاواز له به‌شه‌كه‌دا كارده‌كه‌ن.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، ئه‌و به‌شه نوێیه له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی، توانای هه‌یه له ساڵێكدا چاره‌سه‌ری پزیشكی پێشكه‌شی نیو ملیۆن كه‌س بكات، كه له لایه‌ن ئاژانسیGIZ هاتووه‌ته دروستكردن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا