شۆفێران ئاگاداربن

ژمارەیەک کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەویی لە چەند رێگایەکی زاخۆ دەکەونەکار

شۆڕش قادری

هەفتەی داهاتوو ژمارەیەک کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەویی لە چەند رێگایەکی زاخۆ دەکەونەکار و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن، بۆیە ئەگەر رێتان کەوتە ئەو دەڤەرە هێدی باژۆن بۆ ئەوەی تووشی سزای هاتوچۆ نەبن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردووەتەوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان لە رۆژی یەکشەممەوە 7.9.2025 ژمارەیەک کامێرای گەڕۆک و جێگیر لە چەند رێگایەکی ناوچەکە دەکەونەکار، رێگاکانیش ئەمانەی خوارەوەن؛

1 – رێگای سەرەکی قەزای باتیفا، رێگای دەرکار، رێگای سەرەکی عەباسیک بەرامبەر دریم سیتی و جادەی دێرەبین، کە پێشتر کامێرای جێگیریان لێ دانراوە و دەکەونەکار.

2 – رێگای سەرەکی نیو زاخۆ و رێگای هیزاوا کامێرای گەڕۆکیان لێ دادەنرێت و سەرپێچییەکان تۆمار دەکەن.

هاتوچۆ زاخۆ داوایش لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات، لەپێناو پاراستنی گیانی خۆیان و هاوڵاتیان، پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.