سلێمانى
ژمارەیەک ماسى رزگارکران و سێ تۆمەتباریش دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
لە سنوورى شارباژێر، ژمارەیەکى زۆرى ماسى لە ئاوى چەمى سنکێ رزگارکران، ئاگرەکەى گوندى زەلانیش 1000 دۆنم پوش و پاوان و دارستانى سووتاد، سێ تۆمەتباریش لەسەر هەڵکەندنى بیرى نایاسایى دەستگیرکران.
پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى کاروچالاکییەکانى ئەمڕۆیانى بڵاوکردەوە لە یەکێک لە چالاکییەکاندا، توانیویان ژمارەیەکى زۆرى وردە ماسى لە ئاوى چەمى سنکێ رزگار بکەن کە بەهۆى کەمبوونەوەى ئاو لە گۆماوێکدا مابوونەوە و مەترسى لەناوچونیان لەسەر بوو.
پۆلیسى دارستان، ژمارەى ماسییەکان بە هەزاران ماسى دەخەمڵێنێت و دەڵێت: گواستماننەوە بۆناو چەمى قازان لە خێوەتە و لەژێر مەترسیدا نەمان.
لەبارەى ئاگرە سنوورى ناحیەى زەلانى سنوورى شارباژێر، پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى ئاشکراى کردووە، ئاگرەکە بەهۆى شۆرتى کارەبا بووە و زیاتر لە 1000 دۆنم پوش و پاوانى سووتاندووە.
هەر لە چالاکییەکانیاندا، پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، توانیویان سێ هاوڵاتى لەسەر هەڵکەندنى بیرى نایاسایى لە مێرگەپان دەستگیر بکەن.