لەمساڵدا 16 کەس دەستگیرکراون

لە تەیناڵ و سلێمانى چوار کەس لەسەر هەڵکەندنى بیرى نایاسایى دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

تەنیا ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، دەستگیرکردنى چوار هاوڵاتى لەسەر هەڵکەندنى بیرى نایاسایى راگەیاندووە، لەمساڵیشدا 16 کەس بە هەمان هۆکار دەستگیرکراون.

بەپێى راگەیەنراوى بەڕێوەبەرایەتییەکە بێت، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان لە سنووری ناحیەی تەیناڵ، توانیان سێ هاووڵاتی بە تۆمەتی بیر هەڵکەندن دەستگیر بکەن.

باسى لەوەشکردووە، لەگەڵ دەستگیرکردنى ئەو کەسانە، دەستبەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە و سەرجەم پارچەکانى، گیراوە.

ئەوەشى خستووەتەڕو کە هەر ئەمڕۆ، دواى وەرگرتنى زانیار لەسەر هەڵکەندنى بیر لەگەڕەکى چوارچرای شارى سلێمانى دەستبەجێ مەفرەزەیەکى هاوبەشى بەشى پۆلیسى دارستانى سلێمانى و بنکەى بەکرەجۆ گەیشتنە شوێنى دیاریکراو و

لەئەنجامدا توانرا دەستبەسەر ئامێرێکى بیرهەڵکەندن لە جۆرى بەرینە دا بگیرێت و یەک هاوولاتى بەوتۆمەتە دەستبەسەر بکرێت .

بەپێى ئامارەکانى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، تەنیا لە 2025دا، لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان 16 کەسیان بە تۆمەتى هەڵکەندنى بیر، دەستگیرکردوون.

بەتۆمەتى بیرهەڵکەندن چوار کەس دەستگیرکران

بەتۆمەتى بیرهەڵکەندن چوار کەس دەستگیرکران