باسی چییان کردووە؟

فەرماندەی هاوپەیمانان لای نێچیرڤان بارزانی بوو؛ هەماهەنگی زیاتر پێویستە


ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ، جەنەراڵ کیڤن لامبێرد، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا یەکیان بینیوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دیدارەکە نوسیوویەتی، تیشک خراوەتەسەر دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان کردووەتەوە.

بەتایبەت لەم قۆناغە هەستیارەی ناوچەکەدا بۆ پاراستنی سەقامگیری و بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارييه‌كان.

لەبارەی مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، وە كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ به‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌كه‌وه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بووە، ئەوەش بە گوێرەی هەمان راگەیەندراو.