كابینه‌كان بێ به‌رامبه‌ر ده‌درێن
لە هەولێر فێستیڤاڵێك بۆ ره‌خساندنی هه‌لی كار ئەنجامدەدرێت
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
له پێناو ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ كچان و كوڕان ڤیستیالێكی 15 رۆژی له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و كابینه‌كان بێ به‌رامبه‌ر ده‌درێن به كاسبكاران.
نه‌به‌ز موسته‌فا، به‌رپرسی راگه‌یاندنی شاره‌وانی هه‌ولێر، به 964ـی وت، پێشوتر ئه‌و كابینانه به موزایه‌ده و له‌به‌رامبه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك ده‌درا به كاسبكاران، به‌ڵام بۆ ئه‌مجاره سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و كابینانه ده‌دات به كاسبكاران، ئه‌مه‌ش بۆ زیاتر ره‌خساندنی هه‌لی كار و به‌ره‌و پێشبردنی بزنسی بچوك.
وتیشی، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بەهرەمەندن و كاری ده‌ستی ده‌كه‌ن و نیگار كێشن یان خواردنی كورده‌واری دروست ده‌كه‌ن، دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، بەشی پلاندانان بکەن لە رۆژی یەکشەممە به‌رواری 31.8.2025 تاوەکو رۆژی سێشەممە 2.9.2025 بۆ وه‌رگرتنی یه‌كێك له كابینه‌كان تاوه‌كو به‌ژداری ڤیستیڤاڵه‌كه بكه‌ن كه بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ ده‌بێت له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان”.
هه‌فنته‌یه‌ك دوایی ته‌واوكردنی رێكاره‌كان فێستیڤاڵه‌كه ده‌كرێته‌وه و كاسبكاران و خاوه‌ن بزنسه بچوكه‌كان ده‌توانن كاڵا و شتومه‌كه‌كانیان له‌وێ نمایش بكه‌ن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی