جەژنی گەڕەکە میلییەکان گەرم و گوڕترە
+964
کاردۆست حسێن- هەولێر
جەژنی قوربان یەکێکە لە بۆنە ئایینیە گرنگەکان بۆ سەرجەم موسوڵمانان لە تەواوی جیهان، زۆرێک دەڵێن ساڵ بە ساڵ خۆزگەم بە پار، بەڵام بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان، جەژن گەرم و گوڕی ماوە و نەیانهێشتووە ئەم بۆنە گرنگە سارد و سڕی رۆژگاری پێوە دەیاربێت، دەردراوسێ پێکەوە کۆ دەبنەوە و سەردانی یەکدی دەکەن.
مایکی 964 لە یەکەم رۆژی جەژنی قورباندا سەردانی گەڕەکی قەڵاتی نوێی کردووە و دەڵێن، گەڕەکە میلییەکان گەرم و گوڕتر پێشوازی لە جەژن دەکەن، هەر لە دوای نوێژی جەژن و بەیانی بە کۆمەڵ پێکەوە گەنج و بە تەمەن سەردانی دراوسێ، دۆست و خزمان دەکەن.
بەدەر لە گەڕەکان، جەژنی گوند و شار جیاوازی زۆری هەیە، لە گوند و لادێکان خەڵکەکەی بێ یەکدی ئیدارە ناکەن و بەردەوام هاوخەمی یەکترن و سەردانی یەکتر دەکەن.
پێداچوونەوە: شانیا بێستون