132 مۆلیده‌ له‌ 38 شوێنى جیاواز كوژانه‌وه‌

هاوبەشانی كاره‌باى 24 كاتژمێری لە دهۆک گه‌یشته‌ 52 هه‌زار كه‌س

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

قۆناغى پێنجه‌مى جێبه‌جێكردنى كاره‌باى 24 كاتژمێری له‌ سه‌نته‌رى پارێزگاى دهۆك به‌ڕێوه‌چوو و به‌هۆیه‌وه‌ 10 گه‌ڕه‌كى دیكه‌ى هه‌شت یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون ئه‌م پارێزگایه‌ رووناك كرانه‌وه‌.

قایمقامییه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى دهۆك بڵاویكرده‌وه‌، له‌كاتژمێر 7:45 شه‌وى رابردوو له‌ ژوورى به‌كارخستنى كاره‌با له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنتڕۆڵى كاره‌باوه‌ ۆناغى پێنجه‌مى پڕۆژه‌ى رووناكى جێبه‌جێكرا له‌ رێگه‌ى 40 فیده‌رى كاره‌باوه‌ 10 گه‌ڕه‌ك و هه‌شت یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونى دیكه‌، به‌ كاره‌باى 24 كاتژمێری رووناك كرانه‌وه‌.

به‌مه‌ش ژماره‌ى هاوبه‌شانى كاره‌با له‌م پڕۆژه‌یه‌ گه‌یشته‌ 52 هه‌زار كه‌س و تاوه‌كو ئێستا تواندراوه‌ 132 مۆلیده‌ له‌ 38 شوێنى جیاواز بگوژێندرێنه‌وه‌ كه‌ رۆژانه‌ بوبوونه‌ هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى 279 تۆن له‌ گازى CO2 له‌ناو سەنتەرى پارێزگا.