قسەی رێکخراوی ملەکەوەیە

لە ئاگرەکەی پێنجوێن؛ هەزار و 930 دۆنم دارستان سوتاوە

964+

ئەحمەد مستەفا

لەبارەی رووبەری سوتاوی ئاگرەکەی پێنجوێن، رێکخراوی ملەکەوە دەڵێت، تا کاتژمێر 2:00 ئەمڕۆ بەپێی وێنەی مانگی دەستکردەکان هەزار و 930 دۆنم دارستان سوتاوە.

رێکخراوی ملەکەوە کە کار بۆ پاراستنی ژینگە دەکات، دوو لە خۆبەخشەکانی لە ئاگرەکەدا بە سووتان بریندار بوون.

هەر ئەمڕۆ شەممە 30.8.2025، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی ئاگرکەوتنەوەکەی پێنجوێن راگەیاند، کە ماوەی پێنج رۆژە لە سنووری گوندەکانی هەڵاڵاوا، مەسۆ، کێلو، نزارە و دەرەگورگان بەردەوامە و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە.

بەهۆی ئاگرەکەوە دوو کەس برینداربوون و هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی بە بەشداریی تیمە فەرمی و خۆبەخش و هاوڵاتیان بەردەوامە، بەڵام بەهۆی سەختیی ناوچەکە و مەترسیی بوونی مینەوە، پرۆسەکە بە خاوی بەڕێوەدەچێت.

ئەم بەیانییە، هێمن ئیبراهیم قایمقامی پێنجوێن بە 964ی راگەیاند، ئاگرەکە دەیان دۆنم زەوی و پاوان و باخی سووتاندووە، هێشتا بە تەواوی كۆنتڕۆڵ نەكراوە و هەوڵ دەدەن لە چەند سەعاتی داهاتوو كۆنتڕۆڵی بكەن.

قایمقام باسی لەوەکرد، شەوی رابردوو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر هێڵ بوون بۆ هێنانی فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە، بەڵام ئێستا پێویست نییە، بەڵکو تیم لە شارەزوور و سەیدسادق لە پۆلیسی دارستان هاتوونەتە قەزاکە و تا ئێستا لێرەن و هاوكارییەكی باشیان كردوون.

"باوەگیان بێتاقەت مەبە شانازى پێوە دەکەم"

كه‌سێك به‌تۆمه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى پێنجوێن ده...

كه‌سێك به‌تۆمه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى پێنجوێن ده‌ستگیركرا