تەکیە
ژمارەى بریندارەکان بەرز بووەوە بۆ حەوت کەس
964+
وریا فەتاح
ژمارەى بریندارانى رووداوە هاتوچۆکەى سەر رێگەى چەمچەماڵ بۆ تەکیە، بۆ حەوت کەس بەرز بووەوە و برینى ژمارەیەکیان سەختە.
تەندروستى چەمچەماڵ بڵاوى کردەوە، بریندارەکان تەمەنیان لە نێوان 3 بۆ 30 ساڵدایە برینی بەشێکیان سەختە.
“دەستبەجێ تیمی تەندروستی یەکەی فریاکەوتنی خێرا 122 گەیشتنە شوێنی روداوەکە، بەمەبەستی چارەسەر بریندرەکانیان گواستەوە بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، ئێستا چارەسەری بەپەلەیان بۆ دەکرێت”، تەندروستى چەمچەماڵ وا دەڵێت.
تەنها ئەمڕۆ 28.8.2025 لە ماوەی کەمتر لە یەک کاتژمێر دوو رووداوی جیا لەسەر شەقامی سەرەکی سلێمانی کەرکوک هەبووە، لە کاتێکدایە لەمانگی 11ـەی پار ساڵ کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ جێگیر کراون، بوونەتە هۆی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ.