دوو هەفتە بەسەر رووخانی دا تێپەڕیوە

پردە رووخاوەکەی گەلی عەلی بەگ بێ ناز کەوتووە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

دوو هەفتە تێپەڕیوە بەسەر رووخانی پردی زارگەلی تاکو ئێستا کەس بەلایدا نەچووە، هەر وەک خۆی ماوەتەوە و دەستکاری نەکراوە.

لە دوای روخانی پردەکە، تیمێک لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سەردانی پردەکەی کرد و ئەو کات ئاگرین عەبدوڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی هەرێم قسەی بۆ 964 کرد و وتی،”پردەکە دەبێت بگۆڕدرێت و سێ مانگیشی پێویستە تاکو دەیگۆڕن”.

ئەمڕۆ پێنجشەمە، 28.8.2025، خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە 964ـی وت، ئەمڕۆ لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران کۆبونەوەیان هەبووە دەربارەی گۆڕینی پردەکە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ کاتێک دیار نییە بۆ دەست کردن بەکارەکانی.

وەک بەڕێوەبەری رێگاوبانی سۆران باسی دەکات، پردەکە لەلایەن کەرتی تایبەت دەگۆڕدرێت، بەڵام گرفتی ئەوان ئەوەیە لەگەڵ کۆمپانیاکە تاوەکو ئێستا نەگیشتوون بە رێکەوتنی کۆتایی، لە دوایی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ دووبارە لەگەڵ کۆمپانیاکە قسە دەکەنەوە.

درەنگانی شەوی 14ـى ئەم مانگە، بەهۆی بارهەڵگرێکەوە کە باری ئاسنی پێبووە لە کاتی تێپەڕین بەسەر پردى زارگەلى بارەکەی کەوتووە و بەهۆیەوە بەشێک لە پردەکە لە رێگەی گەلی عەلی بەگ و خەلیفان داڕما و هاتوچۆ کردن بەسەر پردەکە گرفتی بۆ دروست بوو.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

هەوڵ دەدرێت رێگەی جێگرەوە بۆ پردی زارگەلی ئەمڕۆ تەواو ...

هەوڵ دەدرێت رێگەی جێگرەوە بۆ پردی زارگەلی ئەمڕۆ تەواو بکرێت