لە زاخۆ
دوو گەنج بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان گیانیان لەدەستدا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بەیانی ئەمرۆ پێنجشەممە 28.8.2025 لە زاخۆ دوو گەنج ویستوویانە بچنە سەر کار لەکاتی ئیشپێکردنی ئۆتۆمبێلەکەیان لەناکاو ئۆتۆمبێلەکە بەو دوو گەنجەدا تەقیوەتەوە گیانیان لەدەستداوە.
جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـی وت، هێشتا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە نەکراوەتەوە تەنیا زانیاری سەرەتایی ئەوە دەردەخەن کە ئۆتۆمبێلەکە جێب بووە و بە سیستمی غاز ئیشی کردووە.
رووداوەکە نزیکی کاتژمێر 7:00ـێ ئەم بەیانییە روویداوە و جوار گەنجی کۆمەڵگەی باستکێی سەربە ناحیەی باتێلی زاخۆ پێشچوونە سەر کار ئۆتۆمبێلەکەیان تەقیوەتەوە و دوانیان گیانیان لەدەستداوە و دوانەکەی دیکەش بە سەختی بریندارن.
هەیسەم عەبدی، بەڕێوەبەری کارگێری لە فریاکەوتنی دهۆک بە 964ـی وت، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە بە تەواوی جەستەیان تێکچووە و پارچە پارچە بوون و لە پزیشکی دادی دهۆکن، دوانەکەی دیکەش تەندروستیان ناجێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشکدان.
پێداچوونەوە: توانا نەقی