ماجدی مۆڵ لە کەلار دەکرێتەوە

964+

هونەر فارس – گەرمیان

لەسەر رووبەری 30 دۆنم زەوی، لقێکی ماجدی مۆڵی سلێمانی لە کەلار دروستدەکرێت بە وتەی وەبەرهێنانی گەرمیان.

پڕۆژەکە خۆی لە مۆڵێکی هاوشێوەی ماجدی مۆڵی سلێمانی دەبینێتەوە و بە هەمان دیزاین و به‌ڵام به‌ قه‌باره‌یه‌كی بچوکتر دروست دەکرێت.

زەوی تەرخانکراو بۆ پڕۆژەکە 30 دۆنمە و دەکەوێتە پشت شەقامی پشتێنەی کەلارەوە، زەویەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی گەرمیانەوە دیارکراوە و بەمەبەستی وەرگرتنی رەزامەندی نوسراو ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵ کراوە.

هونەر مەحمود بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان، بە تۆڕی 964ی راگەیاند، پڕۆژەکە لەلایەن “ئەحمەد ماجد” دروستدەکرێت و دوای گەڕاندنەوەی رەزامەندی وەزارەتی کشتوکاڵ پڕۆپۆزڵی پڕۆژەکە دادەنرێت.