چەند ئامۆژگاری و رێنماییەکی مەلەوانی
لەناو ئاوی سارد و لێڵدا مەلە مەکەن؛ مەترسیدارن
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئەگەر لەکاتی گەشت و سەیران بۆ خۆفێنککردنەوە چوونە ناو ئاوی رووبار و چەمەکان، هەرگیز لەناو ئاوی سارد و لێڵدا مەلە مەکەن، ئەمە رێنمایی راهێنەرێکی مەلەوانییە.
مالیك ئەنوەر راهێنەری مەلەوانی و ئەندامی یەكێتی یارییە ئاوییەكانی لقی هەولێر قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “هەرچەندە مەلەوانێکی لێزان و شارەزا بی، نابێ لە ئاوی خوڕ و خێرادا مەلە بکەی”.
“ئاوی ساردیش دەبێتە کێشە بۆ گورچیلە و سییەکان و حاڵەتی تەنگەنەفەسی دروست دەکات، هەروەها ئەگەر ئاوەکە روون نەبوو و بنی دیار نەبوو، هەرگیز مەلەی تێدا مەکەن و مەترسیدارە”، مالیک ئەنوەر وادەڵێت.
ئەو راهێنەرە ئامۆژگاری و چەند رێنماییەکی دیکەش باس دەکات، گوێ لە قسەکانی بگرن و پەند وەربگرن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری