"لە کاتژمێرێکدا نزیکەی 950 نان دروست دەکات"

تەکنەلۆجیا خۆی خزاندە ناو نانەواخانەکانیش؛ ئامێرێک کاری چەند کەسێک دەکات

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

تەکنەلۆجیا خۆی خزاندە ناو نانەواخانەکانیش و لە هەولێر نانەواخانەیەک ئامێرێکی داناوە کە کاری چەند کەسێک دەکات و لە کاتژمێرێکدا نزیکەی 950 نان دروست دەکات.

سامان محەمەد، خاوەنی نانەواخانەکە بە 964ـی وت،” ئەم ئامێرە تەواو ئۆتۆماتیکییە، تەنیا هەویرەکەی تێدەکەین، خۆی دەیکاتە گونک، پانی دەکاتەوە و دەیخاتە ناو تەنورکە و هەر خۆیشی دەریدەهێنێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەو ئامێرە کاری دەست تەواو کەم بووەتەوە و پاکترین و خاوێنترین نان دروست دەکات.

سامان محەمەد وتیشی، جارێ خەڵک زۆر هەست بە گرنگی ئامێرەکە ناکەن تا ئەو کاتەی جێی خۆی دەگرێت، نرخەکەشی نزیکەی 10 هەزار دۆلارە و لە کاتژمێرێکدا 250 بۆ 950 نان لێدەدات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری