سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکەی لالەزار بۆ 964
“ئامادەم براکانم تەنیا بدەمە دەست وەهاب هەڵەبجەیی”
964+
ژووری هەواڵ
دوای پێنج رۆژ لە رووداوەکەی بەردەم لالەزار تا ئێستاش هەندێک وردەکاری ئاشکرا دەبن کە هێشتا نەبیستراون، کەسێکی ئاگاداری ئەو رووداوە بە 964 وت، ئاوات شێخ جەنگی خوشکی لاهور و پۆڵاد، قۆڵی وەهاب هەڵەبجەیی فەرماندەی دژە تیرۆر و رایدەکێشێت، بۆ ئەوەی هەر زوو لاهوری برای بباتە ناو ئۆتۆمێبێلەکە و مەترسی لەسەر نەمێنێت.
رۆژی یەکەم ئەم ڤیدیۆیەی ئاوات شێخ جەنگی زۆر دەنگی دایەوە، دوای ئەوەی دڵنیابووە لە لاهوری برای زوو گەیشتووتەوە لای پۆڵادی برای کە بریندار بوو، کاتی شەڕەکەی لالەزاریش ئاوات لە گەرمەی تەقەکردن هاتووەتە دەرەوەو داوای وەهاب هەڵەبجەیی کردووە، وتوویەتی ئامادەم براکانم تەنیا بدەمە دەست ئەو، وەهاب هەڵەبجەیی کە بینیویەتی باوەشی پێداکردووە، بەڵێنی پێداوە براکانی سەلامەت بن و سوکایەتیان پێ نەکرێت.