سلێمانى
چەمى قلیاسان هاژەى دێت؛ هاوڵاتیان بۆ وێنەگرتن چوونەتە سەیرى
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
چەمى قلیاسان هاژەى دێت و هاوڵاتیان بۆ سەیرکردنى چوونەتە لێوارى چەمەکە و وێنەى یادگارى لەگەڵ دەگرن.
چەمەکە بەهۆى ئەو شەپۆلە بارانەى چەند رۆژى رابردوو، ئاوێکى زۆرى بۆ هاتووە و کورد وتەنى ئەوەندە رێژەوە “مار دەپسێنێت”.
هاوڵاتیان بۆ بینینى دیمەنى چەمەکە و تۆمارکردنى وێنەى یادگارى، لە لێوارى چەمەکە نزیکبوونەتەوە و دڵخۆشى خۆیان بە زیادبوونى ئاوەکە دەردەبڕن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح