نمونەی چاپی ئەلیکترۆنی پسوڵەی خۆراک - وێنە: وەزارەتی بازرگانی عێراق
تا 1.9.2025
خۆ تۆمارکردن لە پسوڵەی ئەلیکترۆنی خۆراک درێژ کرایەوە
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
جارێکی دیکە وادەی تۆمارکردنی هاوڵاتییان بۆ پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی، درێژ کرایەوە و گرفتەکانی خۆ تۆمارکردن تا ئێستا چارەسەر نەکراون.
ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی بە 964ـی وت،” جارێکی دیکە کاتی خۆ تۆمارکردن لە پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی لەلایەن بەغدادەوە درێژ کراوەتەوە تا بەرواری 1.9.2025″.
وتیشی، تا ئێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 85%ـی هاوڵاتییان خۆیان تۆمارکردووە لە سیستمەکەدا و چاوەڕوان دەکرێت دوای درێژ کردنەوەی ماوەکە ئەو بەشە کەمەی هاوڵاتییانیش کە ماون خۆیان تۆمار بکەن.
روونیشیکردەوە، گرفتی سەرەکی لە خۆ تۆمار نەکردن ئەو هاوسەرانەیە کە جیا بوونەتەوە و بەغداد نەهاتووەتە سەر هێڵ تا گرفتەکانیان چارەسەر بکات.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر