هەواڵەکە راست نییە
وەزارەتی پێشمەرگە دەنگۆی گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی رەتدەکاتەوە
964+
وریا فەتاح
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باسیان لە گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ هێزەکانیان دەکرد و رایدەگەیەنێت، هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لێدوانی لەو باریەوە نەداوە و هیچ سیستەمێکیشیان بەدەست نەگەیشتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئۆکتۆبەری 2026، وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی فەرمی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە چەند کەناڵێکی فەرمی، نافەرمی و پەڕەکانی سۆشیال میدیا هەواڵێک بەناوی “سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە” دەربارەی گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بڵاوکراوەتەوە، بەڵام هەواڵەکە دوورە لە راستییەوە.
جەخت کراوەتەوە کە هیچ جۆرە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە.