نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان - وێنە؛ ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێم
لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پله‌ی 519 ئەفسەری ئاسایشی بەرزکردەوە
شۆڕش قادری
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پله‌ی 519 ئەفسەری ئاسایشی لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ بەرزکردەوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9.9.2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانێکی هەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی (519) ئەفسەر لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ – بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، واژۆ کرد.
بەپێی فەرمانەکە کە پاڵپشت بە یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و یاسا به‌رکاره‌کان دەرچووە، پلەی ئەفسەران بۆ پلەی شایستەی راژه‌یان بەرزدەکرێتەوە.
وەک سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کردووە، ئه‌و فه‌رمانه لە ئەمڕۆوە ده‌چێته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.