بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمانى عێراق
لەکۆی زیاتر لە 29 ملیۆن دەنگدەر 21 ملیۆن و 200 هەزار کەس تۆماری دەنگدانیان نوێکردوەتەوە
فهرهاد حهسهن
بهپێی نوێترین داتا كه كۆمیسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكان بڵاویكردووهتهو، 21 ملیۆن و 200 هەزار کەس لە سەرتاسەری عێراق تۆماری بایۆمەتری دەنگدانیان نوێکردوەتەوە و لەكاتێكدا زیاتر لە 29 ملیۆن دەنگدەر کە مافی بەشداریی کردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا، ههیه.
بڕیارە رۆژی 11.11.2025 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.
لهدواى ساڵى 2003 هەڵبژاردنی ئەمجارە دەبێتە شەشەمین هەڵبژاردن، پێشتریش سیستمی یەك بازنەیی و فرەبازنەیی لەسەر ئاستی پارێزگاكان لە چوار هەڵبژاردنی سەرەتادا پەیڕەوكرا، بهڵام لە دوایین هەڵبژاردنی ساڵی 2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەران، سیستمهكه كرایه فرەبازنەیی و بههۆیهوه عێراق بۆ سەر 83 بازنەی هەڵبژاردن دیاریكرا.
بەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵا، ئهمساڵ کەسانی لە دایکبووی ساڵی 2007 مافی دەنگدانیان هەیە و ژمارەیان گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 50 هەزار کەس، رێژەی 40%ـی ئەو کەسانەش تۆمارەکانیان نوێ کردوەتەوە و بڕیارە مانگی ئەیلول کارتی دەنگدانەکانیان تەواو بێت و رادەستیان بکرێتەوە.
زیاتر لە 7900 کاندید ناوی خۆیان بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردن تۆمارکردووە و دوای وردبینیکردنی ناوەکانیان تاوهكو ئێستا 470 کاندید دووخراونەتەوە
كۆی گشتی كورسییەكانی پەرلەمانی عێراق، 329 كورسییە، كە 320 كورسی گشتییە. لەو ژمارەیەش 83 كورسی بۆ ژنانە، نۆ كورسی بۆ كۆتای پێكهاتەكان، مەسیحی پێنج كورسی، كوردی فەیلی و سابیئەى مەندائی و ئێزیدی و شەبەك، هەریەكە و یەك كورسییان هەیە.
لەسەر ئاستی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، پارێزگای سلێمانی 18 كورسی هەیە پێنج كورسی بۆ كۆتای ژنان. هەولێر 16 كورسی، یهك كورسی بۆ مەسیحی و چوار كورسیش بۆ ژنانە. دهۆك 12 كورسی، یهك كورسی بۆ مەسیحی و سێ كورسی بۆ ژنانە.