ساتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە. فۆتۆ: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
"لە ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە"
ئاگرەکەی ناحیەی گەرمک 300 دۆنم پوش و پاوانی سووتاندووە
964+
ژووری هەواڵ
لە سنووری ناحیەی گەرمک ئاگر کەوتەوە و لەماوەی رۆژێکدا نزیکەی 300 دۆنم پوش و پاوان سووتا، پۆلیسی دارستانیش دەڵێت، ئاگرەکە لە سنووری ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20.8.2025، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، ئاگرێکی فراوان لە سنوری ناحیەی گەرمک و گوندەکانی شایەن و میشاو کەوتەوە و دوای گەیشتنی مەفرەزەکانیان کۆنترۆڵکرا.
ئاسایشی ناحیەی گەرمك و پاسەوانی سنور و پۆلیسی گەرمك و هاوڵاتیانی سنورەکە بەشداریان لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا کردووە.
ئاگرەکە دوێنێ 19.8.2025 کەوتووەتەوە، و پۆلیسی دارستان رایگەیاند، “بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان سەرچاوەی ئاگرەکە لە سنوری ووڵاتی ئێرانەوە بووە و دواتر تەشەنەی سەندووە بۆ سنوری ناحیەی گەرمك”.