بریندارێک کە ئۆتۆمبێل لێى داوە
“لەسەر ئەوەى ناسنامەى پێ نەبووە لە نەخۆشخانە وەرنەگیراوە”
964+
وریا فەتاح
لەسەر ئەوەى گوایە ناسنامەى پێ نەبووە و هیچ هاوەڵێکى لەگەڵ نەبووە، پیاوێک سەرەڕاى ئۆتۆمبێل لێى دەدات، بەڵام نەخۆشخانەى شار وەری ناگرێت.
بەرهەم ئەحمەد کە خۆى شایەدحاڵى دۆخى ئەو پیاوەیە، قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت،”لە دوێنێوە پیاوێکى دنیادیدە کە تەنیایە و هیچ ناسنامەیەکى پێ نییە، لەسەر شۆستەیەکى بەردەم نەخۆشخانەى شار فڕێدراوە و بارى تەندروستى جێگیر نییە”.
وەک ئەوەى هاوڵاتییەکە باسى دەکات، کەس نەبووە نان و ئاوى بداتێ و بەهۆى ئەوەى تەمەنى زۆرە خۆیشى پیسکردووە، دواتر چەند شۆفێرێکى تاکسى لەو ناوچەیە سێبەرى بۆ دروست دەکەن و خواردنى پێدەدەن.
ئەم پێشنیوەڕۆیە، سامان نادر، بەرپرسى تیمەکانى فریاکەوتنى خێراى سلێمانى بە 964ـى وت،”کەسەکە براوەتە نەخۆشخانەى شار و چارەسەرى پێویستى بۆ دەکرێت”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح