وەزارەتی دارایی: دابەشکردنی موچەی خانەنشینی لە هەولێر نەوەستاوە
964+
فەهمی نەبی
وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، بەهۆی قەرەباڵغیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بانکەکانی هەولێر گرفت بۆ دابەشکردنی موچەی خانەنشینی شارستانی دروست بوو، بەڵام بە وتەی وەزارەتی دارایی گرفتەکە چارەسەر کراوە.
موچەی خانەنشینی شارستانی، هەموو مانگێک لە بانکە بازرگانیەکانی حکومەت دابەش دەکرێت.
بەپێی هەواڵەکەی وەزارەتی دارایی بێت، ئەو قەرەباڵغیەی ئەمڕۆ دروست بوو، بەهۆی دابەشکردنی فۆڕمێک بووە کە هەموو ساڵێک پێویستە خانەنشینان پڕیبکەنەوە، تیایدا داوای زانیاریيە کەسیەکانی خانەنشین دەکات.
بهپێی روونكردنهوهیهكی وهزارهتى دارایی كه له فهیسبووكه فهرمییهكهى بڵاوكراوهتهوه، ئەوان لیژنەیەکی سێ کەسییان پێکهێنابوو بۆ دابەشکردنی ئەو فۆڕمە، بەڵام ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری خانەنشین، هۆکاری دروستبوونی ئاستەنگ بووە بۆ دابەشکردنی موچەی خانەنشینان.
بهڵام ههر بهپێی روونكردنهوهكه،، هەر ئەمڕۆ ئەو گرفتە چارەسەرکراوە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی تۆڕی 964 هەموو ساڵێک ئەو بانکانەی موچەی خانەنشینی دابەشدەکەن، فۆڕمێکی دڵنیایی بۆ خانەنشینان پڕ دەکەنەوە، کە دەبێت هەموو خانەنشینێک لەکاتی بردنەوەی ئەو فۆڕمە لەو بانکە ئامادەبن و واژۆ بکەن، تا ئەو بانکە بزانێت ئەو کەسە لە ژیان ماوە یان نا.