هه‌ر جاره و سه‌روو 600 كیلۆ ده‌سووتێنن
هه‌زار و 875 كیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر لە هەولێر سووتێنرا
+964
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
لیژنه‌ی له‌ناوبردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان 640 كیلۆگرام له مادده‌ی هۆشبه‌ریان لە هەولێر سووتاند، لە ماوه‌ی داهاتووشدا ئه‌وه‌ی ماوه ده‌سووتێندرێت، كه كۆی گشتی یه‌ك تۆن و 875 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌رە و ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
نەقیب ئه‌ركان بیبانی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌شی مادده‌ی هۆشبه‌ر، به 964ی وت، ئه‌و ماددانه‌ی كه ده‌سووتێندرێت هی ئه‌و كه‌یسانه‌ن كه له دادگا یەكلاكراونه‌ته‌وه و بڕه‌كه‌ی یه‌ك تۆن و 875 كیلۆگرامه، له قۆناغی یه‌كه‌م 640 كیلۆگرامیان سووتاند و له قۆناغه‌كانی دهاتووشدا ئه‌وه‌ی ماوه ده‌سووتێندرێت.
وتیشی، “كۆتا ئاماری شه‌ش مانگی رابردوو 949 تۆمه‌تبار له پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك ده‌ستگیركراون، له‌و ژمارەیەش 540 كه‌سیان بازرگان و فرۆشیاری مادده هۆشبه‌ره‌كان بوون، ئامانجی سه‌ره‌كیی ئێمه‌ش كه جه‌ختی لێده‌كه‌ینه‌وه، ریشه‌كێشكردن و بنبڕكردنی ئه‌و ده‌ستانه‌یه كه مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌هێننه ناو كوردستان”.
له ساڵی 2023 لیژنه‌ی له‌ناوبردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان 270 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ریان سووتاند، له مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵیش زیاتر له 14 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر لەناوبراوە، ئه‌مجارش بڕه‌كه‌ی زۆر زیاتره، بۆیه لیژنه‌كانی له‌ناوبردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر به چه‌ند قۆناغێك هه‌موو ئه‌و ماددانه ده‌سووتێنن، كه ئاماده‌كراوه بۆ سووتان و بڕه‌كه‌ی هه‌زار و 875 كیلۆگرامه.
لە قۆناغەکانی داهاتوودا لە هەریەکە لە پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانیش ئەو کەیسانەی یەکلاکراونەتەوە و پلەی بنبڕیان وەرگرتووە، لە دادگا دەست دەکرێت بە لەناوبردن و سووتاندنی ماددەكان.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا