هەوڵ هەیە بۆ کردنەوەی
سەنتەرێک تایبەت بە چارەسەریی ئالوودەبووانی مادە هۆشبەرەکان
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
تا ئێستا هیچ سەنتەرێکی شیاندنەوەی ئالودەبووانی مادەی هۆشبەر بوونی نیە لە کوردستان و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەرێک بکرێتەوە.
ئەحمەد کەسنەزانی، پزیشکی دەرمانساز لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەو کەسانەی لەناو زیندانەکاندا نین و ئالودەن پێویستیان بە شوێنێکە بۆ ئەوەی لە مادەی هۆشبەر پاک ببنەوە، هەوڵی جدی دراوە بۆ کردنەوەی سەنتەرێک بۆ چارەسەری کەسانی ئالودەبوو بە مادەی هۆشبەر.
وتیشی، لەناو چاکسازییەکان چارەسەر دەروونی هەیە بۆ ئەو کەسانەی زیندانین، بەڵام لەو سەنتەرە ئەو کەسانەی ئالودەبوون و تەنیا بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرن و دەستگیر نەکراون دەتوانن خۆیان بێن بڵێن ئێمە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرین و چارەسەرمان بکەن.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر