ڤیزای هەرێمی کوردستان بە ئەلیکترۆنی کرا
+964
هێرۆ مەولودی
یەکەمین پۆرتاڵی ڤیزای ئەلیکترۆنی هەرێمی کوردستان بۆ بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان راگەیاندرا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردوەوە پڕۆژەی ڤیزای ئەلکیترۆنی وەک هەنگاوی یەکەم بۆ ئەلیکترۆنکردنی کاروبارەکانی حکومەت تا کۆتایی ساڵی 2025 تەواو بێت.
مەسرور بارزانی لەگرتەیەکی ڤیدیۆیدا پڕۆژەی (E-Visa)ـی ڤیزای ئەلیکترۆنی راگەیاند.
سەبارەت بەئامانجی دامەزراندنی ئەم پڕۆژەیە، مەسرور بارزانی روونیکردەوە، ئەم پڕۆژەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە مەبەستی گەشتوگوزار یان وەبەرهێنان سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، لەرێگەی ئەم پڕۆژەیەوە سەردانیکەرانی هەرێمی کوردستان دەتوانن بە ماوەیەکی کورت ڤیزاکەی خۆیان وەربگرن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڤیزای ئەلیکترۆنی بەیەکێکە لەپڕۆژە گرنگەکانی کابینەکە ناودەبات کە یارمەتیدەردەبێت لەبوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری هەرێمی کورستان و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات.
بەئەلیکترۆنیکردنی ڤیزای هەرێمی کوردستان پڕۆژەی کابینەی نۆیەمە بۆ بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری و ئاسانکاری بۆ ئەو گەشتیارانەی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
لەم پڕۆژەیەدا گەشتیاران و وەبەرهێنەرانی دەتوانن لەماوەیەکی کورتدا بەشێوەی ئۆنلاین ڤیزای خۆیان بۆ هاتنە ناوەوەی هەرێمی کوردستان وەربگرن.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق