شارەوانى سیروان بۆ خاوەن ئاژەڵەکان:
لە 24 کاتژمێردا وڵاخ و ئاژەڵەکانتان ببەنە دەرەوەى سنوورى شارەوانیمان
964+
وریا فەتاح
شارەوانى سیروان نیازى هەیە شارەدێیەکەیان بێ وەڵاخ و ئاژەڵ بێت، بۆیە هۆشدارى دەدات بە خاوەن ئاژەڵەکان کە لەماوەى 24 کاتژمێردا وڵاخ و ئاژەڵەکانیان ببەنە دەرەوەى سنوورى شارەوانى سیروان، خۆ ئەگەر نەیانبەن رێکارى یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
بەپێى نوسراوێکى شارەوانییەکە کە واژۆى ئاوات فەتاح کاربەڕێکەرى شارەوانى سیروانى لەسەرە، تێیدا هاتووە،”ئاگادارى سەرجەم خاوەن ئاژەڵ و وڵاخەکانى سنوورى شارەوانیمان دەکەین، لەماوەى 24 کاتژمێردا ئاژەڵ و وڵاخەکانیان دووربخەنەوە و بیبەنە دەرەوەى سنوورى شارەوانیمان”.
هۆشداریش دراوە ئەگەر لە دواى 24 کاتژمێر ئاژەڵ و وڵاخەکانیان نەبەنە دەرەوەى سنوورى شارەوانى، رێکارى یاسایى لە دژیان دەگیرێتەبەر.