بۆ پشوو وەرگرتن و تازەکردنەوەی دیدار

بەشێک لە سەربازانی کەشتی جێراڵد فۆرد گەڕانەوە ئەمریکا

شۆڕش قادری

بەشێک لە سەربازانی کەشتی جەنگیی جێراڵد فۆرد گەڕانەوە ئەمریکا و لەلایەن پێت هێگسێت وەزیری جەنگی وەڵاتەکەیانەوە پێشوازیان لێکرا.

مارێنزەکان بە باوەشی ژن و منداڵیان شادبوونەوە و دەوترێت بۆ پشوو وەرگرتن و تازەکردنەوەی دیدار لەگەڵ خانەوادەکانیان گەڕاونەتەوە.

ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کە دوێنێ شەو چەند پۆستێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال وەک ئاماژەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران بڵاوکردەوە و لە یەکێکیاندا نووسیبووی، “ئەمە ئارامی پێش زریانە”.