"با بە نیەتێکی باشەوە بەتەواوی جێبەجێ بکرێت"

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

شۆڕش قادری

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات و هیواخوازە رێککەوتنەکە بەتەواوەتی جێبەجێ بکرێت.

نێچیرڤان بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، “پێشوازی لە راگەیاندنی رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەم، هیوادارم هەموو لایەنەکان بە نیەتێکی باشەوە کاربکەن بەرەو جێبەجێکردنی تەواوی رێککەوتنەکە، بە ئامانجی بەهێزکردنی سەقامگیری ناوچەکە و ئاسایش و خۆشگوزەرانی”.

سەرۆکی هەرێم سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە رۆڵیان هەبووە لە ئاسانکاری و پاڵپشتیکردنی ئەو دەستکەوتە.

درەنگانی شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تروس سۆشیال ئاشکرایکرد، رێککەوتنیان لەگەڵ ئێران بە تەواوی کۆتایی هاتووە و سەرکەوتوو بووە.