"گومان دەکرێت شۆرتی کارەبا هۆکاربێت"

ئاگر لە کارگەی جگەرە لە کۆیە کەوتەوە و بە کەمترین زیان کۆنتڕۆڵ کرا

دەریا ئەحمەد _ کۆیە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 14.8.2025 ئاگر لە کارگەی جگەرە لە کۆیە کەوتەوە و دووکەڵێکی زۆر ناوچەکەی تەنی بەڵام بە وتەی بەرگری شارستانی کۆیە، تەنیا کابینەی پاسەوانەکان سوتاوە.

گۆران ئەحمەد، بەڕێوەبەڕی بەرگری شارستانی کۆیە بە 964ـی وت، گومان دەکەین ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووبێت و بەگشتیش زیانێکی زۆری نەبوو، تەنیا ژووری پاسەوانەکان سوتاوە.

کارگەکە کەوتۆتە سەر ڕێگای کۆیە دوکان و نزیک هەززەی کۆیە، ساڵانێکە کاری تێدا ناکرێ و وەستاوە و تەنها پاسەوانی لێیە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن