لە حەوت مانگدا

خەبات؛ فریاکەوتنى رووبارى ئاراس پێشوازى لە زیاتر لە 93 هەزار نەخۆش کردووە

وریا فەتاح

لەماوەى حەوت مانگى رابردوودا، فریاکەوتنى رووبارى ئاراس لە شارۆچکەى خەبات، پێشوازى لە 93 هەزار و 595 نەخۆش و چارەخواز کردووە.

فریاکەوتنەکە بە دوو شەفت ئیش دەکات، شەفتى بەیانیان لە کاتژمێر 8ـى بەیانى بۆ 1ـى دوانیوەڕۆ دەستپێدەکات، شەفتى ئێواران لە کاتژمێر 1ـى دوانیوەڕۆ بۆ 8ـى بەیانى دەبێت.

نەخۆش بۆ سەردانى فریاکەوتن، بەیانیان پسوڵەى 500 دینارى دەبڕێت و شەفتى ئێوارانیش پسوڵەى 3 هەزار دینارى.

مەروان زرارى، بەڕێوەبەرى بنکەى تەندروستى سارێژ و یەکەى فریاکەوتنى رووبارى ئاراست بە 964ـى وت،”رۆژانە بە گشتى پێشوازى لە نزیکەى 400 نەخۆش و چارەخواز دەکەین، بەڵام زۆربەیان بۆ نەخۆشییە باوەکانى سنگ و هەناسەتەنگى بووە و لە دواى ئەویش بۆ نەخۆشییەکانى سکچوون و رشانەوە و گورچیلە بوون”.

وەک باسى دەکات، لە شەفتى ئێواران تەنیا لە مانگى حەوت 742 تیشک بۆ نەخۆشان ئەنجامدراوە، 978 پشکنین کراوە.