براکانى سیرین
چیرۆکى دڵتەزێنى خێزانێک؛ لە نۆ ساڵدا سێ برا گیانیان لەدەستدا
964+
ئاکام غەفور
ئەمڕۆ، سیرین بەرسینی، کەسایەتی دیاری سۆشیاڵ میدیا، لە دەشتی هەریر بەهۆی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلەکەیەوە گیانی لەدەستدا، ئەمە نوێترین هەواڵى ئەو خێزانەیە کە لە ماوەی نۆ ساڵدا لە کۆى چوار کوڕیانـ سێ لە کوڕەکانیان بە رووداوی جیاجیا گیان لەدەستدەدەن.
چیرۆکە خەمناکەکە لە تەممووزی 2016 دەستیپێکرد، کاتێک سەرباز عوسمانی برای سیرین بە رووداوی هاتوچۆ کۆچی دوایی کرد، دوای دوو ساڵ و لە حوزەیرانی 2018، جەبار عوسمانی برایەکی دیکەیان، لە کاتی هەوڵدان بۆ رزگارکردنی ژنێکی گەشتیار لە رووباری باڵەکایەتی خنکا، ئەمڕۆش بە مەرگی سیرین، لەو چوار برایە تەنیا یەکێکیان لە ژیاندا ماوەتەوە.
پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح