سەنتەری شاری سلێمانی. وێنە: 964
تا كۆتایی ساڵ كەس پێویستی بە لایت نامەێنێت
256 هەزار هاوڵاتی لە سلێمانی پڕۆژەی رووناكییان پێ گەیشتووە
964+
محەمەد فاتیح
پڕۆژەی رووناكی لە شارى سلێمانی، لە سەرەتای مانگی سێیەوە دەستیپێكردووە و چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و تائێستا نزیكەی 256 هەزار هاوبەشی كارەبا سوودمەندن لە پڕۆژەكه، كە دەكاتە زیاتر لە 150 گەڕەكی دەرەوەی شەستی و ناو شەستی.
سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، لە رێگای 964وە دڵنیایی دا، كه وەك سەنتەری سلێمانی، گەڕەكێكی كەم ماوە پڕۆژەی رووناكییان پێ نەگەیشتبێت و لە 70% سوودمەندن لە پڕۆژەكە، بەڵام وەك پارێزگای سلێمانی، نزیكەی لە 52%ـی ناوچەكان سوودمەندن لە پڕۆژەی رووناكی.
بەپێی ئەو پلانەی كە هەیە، دەبێت تاكۆتایی ئەمساڵ هەموو سەنتەری سلێمانی سوودمەندبن لە پڕۆژەی رووناكی و ساڵی داهاتووش، بەپێی پلانی حكومەتی هەرێم، دەستدەكەن بە دابینكردنی پڕۆژەكە بۆ دەرەوەی شار.