چەند شوێنێکی گەشتیاری قوفڵیان لێدرا
شریتی سوری مەترسی لە چەند شوێنێکی سەرچاوەی زەڵم درا
کوردستان جەلال
چەند شوێنێکی سەرچاوەی زەڵم، شریتی سوری مەترسییان لێدرا و چەند شوێنێکی گەشتیاریش قوفڵیان لێدرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، لەسەر راسپاردەی چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمانەوە شریتی سوور کە هێمای بوونی مەترسییە درا لە چەند شوێنێکی سەرچاوەی زەڵم، ئامانج لێی رێگریکردنە لە دروستبوونی مەترسیی خنکان بۆسەر ژیانی گەشتیاران و هاوڵاتییان، لە ئەنجامی گەڕان پشکنینەکان (23) شوێنی گەشتیاری ئاگادارکردنەوەیان بۆکراوە و چەند شوێنێکیش قوفڵ و شریتی سوریان لێدراوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، داوا لە سەرجەم گەشتیاران و سەردانیکەران دەکەین لە پێناو دروستنەبوونی مەترسی بۆسەر ژیانیان پابەندی رێنماییەکان بن و دووربکەونەوە لە قەراغ ئەوسەرچاوە ئاوییانەی کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکەن.
“داوا لەسەرجەم خاوەن شوێنە گەشتیارییەکانیش دەکەین پابەندی بڕیار و رێنماییەکانی لیژنەکانمان بن، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی سزادەبنەوە”. گەشتوگوزاری هەڵەبجە وادەڵێت.