تیمێكی كارەبای هەڵەبجە، فۆتۆ: كارەبای هەڵەبجە
تا ئێستا چەند كەس سوودمەندن؟
كارەبا 24 كاتژمێرییەكە دەگەیەندرێتە هەڵەبجە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پڕۆژەی رووناكی ئاشكرای كرد، بەمزووانە كارەبای 24 سەعاتی دەگەیەننە سنووری پارێزگای هەڵەبجە.
پەیجی فەرمی پڕۆژەی رووناكی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24.4.2025 بڵاویكردەوە، بەمزووانە كارەبای 24 سەعاتی دەگاتە پارێزگای هەڵەبجە، دوای ئەوەی كارەبای 24 سەعاتییان گەیاندە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک و کارەکانیشیان بەردەوام
چەند مانگێکە پڕۆژەی رووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە چەند گەڕەکێکی هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەستیپێکردووە و بڕیاریشە هەموو کوردستان بگرێتەوە، كە مۆڵیدە ئەهلییەكان هەڵدەگیرێن.
پڕۆژەكە رۆژی 13ی ئەم مانگە بڵاویكردەوە، تا ئێستا 415 هاوبەش لە کارەبای 24 کاتژمێری سوودمەندن، بەڵام پڕۆژەکە ناڕەزایی بەشێک لە هاوڵاتیانیشی لێکەوتووەتەوە و پێیان وایە مانگانە پارەیەکی زۆریان بۆ دێتەوە.