"لە سەدا 60ـی خەڵکی کۆیە بێ ئاو دەبن"
بۆری سەرەکی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی بۆگد بۆ کۆیە شکا
+964
دەریا ئەحمەد – کۆیە
لەکاتی کارکردن لە شەقامی مام جەلال، کە دوو روژە کارەکانی دەستی پێکردووه، بۆری پڕۆژەی ئاو خواردنەوەی نێوان بۆگد بۆ کۆیە لە چوار شوێنەوە شکاوە و بەم هۆیەشەوە پێدانی ئاو بە و ماڵانە وەستاوە کە لەسەر ئەو پڕۆژەیەن.
هۆگر کەیفی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە بە 964ـی وت، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کارکردن لە شەقامەکە، بۆڕیەکە لە چوار شوێنەوە شکاوە و دوو لەو بۆریانەی کە شکاون جۆرێکی دەگمەنن و بە ئاسان دەست ناکەوێت.
“قورسە بتوانین کاتێک دیاری بکەین بۆ چاککردنەوەیان و پێدانی ئاو بەو ماڵ و گەڕەکانەی دەکەونە سەر ئەو پڕۆژەیە”، بەڕێوەبەری ئاوی کۆیە وای ەت.
وتیشی لە ئێستادا هەم کۆمپانیایی جێبەجێکاری پڕۆژەی شەقامەکە و هەم تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە لە هەوڵی چاککردنەوەی شکاویەکان دان.
بەهۆی شکانی بۆریەکەوە، سەدا 60ـی دانیشتوونی کۆیە کە لەو پڕۆژەوە ئاویان بۆ دەچێت، تا کاتێکی نادیار بێ ئاو دەبن.
پێداچوونەوە: هاوبەش