لەف کردنەوەی ماتۆڕی ئاو و غەتاسی سوتاو _ وێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆ
بە 57 کیلۆ تەل
ماتۆڕەکەی ئاوی کۆیە لەف کرایەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
ماتۆڕی ئاو و غەتاسێکی ئاوی کۆیە سووتابوون، لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ بە 57 کیلۆ تەل بارگاوی کرانەوە و ئێستا کار دەکەن.
پڕۆسەکە لای ئەوان، “بە لەفکردنەوەی ماتۆڕی ئاو و غەتاس” ناو دەبرێ.
لەفکردنەوەی ماتۆڕ و غەتاس، پڕۆسەی بارگاوی کردنەوەی ماتۆڕەکەیە بۆ دووبارە کارکردنەوەی بە وزەی کارەبا.
ئەمڕۆ دووشەممە 1.7.2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “ھۆبەی لەف لە بەڕێوبەرایەتیی وەرشەی ناوەندی هەولێر تەواو بوون لە لەفکردنەوەی ماتۆری ئاو قەبارە (kw132)بەکارھێنانی(50)کیلۆ تەل بۆ ئەو کارە”.
تیمەکە، “توانیویانە لەگەڵ لەفکردنەوەی ماتۆڕەکان، دوو بۆربەرین بۆ پڕۆسەکە بخەنەوە کار”، هەروەها “لەفکردنەوەی غەتاس کە حەوت کیلۆ تەلی بۆ بەکار هاتووە”، کە کۆی تەلی بەکارهاتوو 57 کیلۆ بووە.