دیار نییە کەی چاک دەکرێت

ئەمشەو بەشێکی دارەتوو بێ کارەبا سەریان نایەوە

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

لە دوێنێوە شەوەوە کارەبایی 24 کاتژمێری بەشێک لە گەڕەکەکانی ناحیەی دارەتوو بڕواوە و تاوەکو ئێستاش چاکنەکراوەتەوە و  دانیشتوانی گەڕەکەکەش ئەمشەویان بەبێ کارەبا بەرێکرد.

نەریمان فەیزوڵا، کارمەندی بەشی سکاڵا لە کارەبایی دارەتوو، بە 964ـی وت، “یەکێک لە فیدەرەکانمان سوتاوە و لە شەوەوە تیمەکان لە هەوڵدابوون تاوەکو شوێنی سوتانەکەی بدۆزینەوە و ئەمڕۆ بەیانی شوێنەکەیان  دۆزییەوە و ئەو بەشەی کە سوتاوە تیمی تایبەتی هەیە و ئێستاش تیمەکە لە وەزارەتی کارەباوە هاتوون خەریکی چاککردنەوەی کێشەکەن و دیاریش نییه کەی چاکدەکرێتەوە”.

وتیشی، مۆلیدە ناتوانێت پێی بکرێت چونکە تەنیا یەک فیدەر کارەبای بڕاوە، مۆلیدەش ئەگەر کارەبایی هەموو فیدەرەکان نەبڕێت ناتوانرێت بخرێتە کار.

بەگشتی هەر لە سەمونخانەی بانوەوە تاوەکو قوتابخانەی هەڵەبجە بێ کارەبان کە بەنزیکەی  500 بۆ 600 ماڵ دەکەوێتە ئەو ئەو سنوورەی کە کێشەی کارەبایان هەیە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کارەبا 24 کاتژمێریەکەی گەڕەکی شادی هەولێر بڕاوە

کارەبا 24 کاتژمێریەکەی گەڕەکی شادی هەولێر بڕاوە