بە تێچووی زیاتر لە 60 ملیار دینار

چەندین پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری لە كەركوك جێبەجێ‌ دەكرێن

964+

محەمەد فاتیح

چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتیژی و خزمه‌تگوزاری، له‌ ته‌واوی شاره‌ى كەركوك دا خراونه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ لەسەر بودجەی پترۆدۆلار.

پڕۆژەكان زۆر گرنگ و ستراتیژیین و زیاتر لە 60 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە و بە تەواوبونیان سیمای شارەكە بە تەواوەتی دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی رووداوەكانی هاتوچۆ.

عەدنان رەشید، لێپرسراوی راگەیاندنی شارەوانی کەرکوک، بۆ 964 قسەی كرد و گرنگترین ئه‌و پرۆژانه‌ی ئێستا كاریان تێيدا ده‌كرێت بەمجۆرە خستەڕوو:

– پرۆژه‌ی دروستكردنی ‎ئه‌نده‌رپاسی ‌فولكه‌ی ئیخوان، پرۆژه‌یه‌كی گرنگ و ستراتیژییه،‌ ماوه‌ی 300 رۆژ بۆ ته‌واوكردنی دیاریكراوه‌ و بڕی 17 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه، رێژەی جێبەجێکردنی گەیشتووەتە 50%.

– پڕۆژه‌ی فولكه‌ی گه‌راجی به‌غداد، یه‌كێكه له‌ پڕۆژه‌ گرنگ و ستراتیژییه‌كانی شاری كه‌ركوك، بە بڕی نزیکەی  17 ملیار دینار و له‌ماوه‌ی 360 رۆژ ته‌واو ده‌بێت و رێژەی جێبەجێکردنى گەیشتووەته 7%.

– فراوانكردن و په‌ره‌پێدانی ده‌روازه‌ی سلێمانی، له‌ تونێلی ئازادییه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ پردی بازنه‌یی (حه‌ولی)، به‌ درێژایی 4,600 مه‌تر و بە تێچووی زیاتر له 15 ملیار دینار، كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی 365 رۆژدا ته‌واوی بكه‌ین، رێژەی جێبەجیکردنی گەیشتووەتە 50%.

– دروستكردنی پارك و باخچه‌یه‌كی نموونه‌یی له‌ باكووری شاره‌كه‌، له‌ ده‌روازه‌ی كه‌ركوك به‌ ئاڕاسته‌ی سلێمانی، به‌ تێچووی هه‌شت ملیار و پێنج سه‌د و هه‌شتا و نۆ ملیۆن دینار، ماوه‌ی ته‌واوكردنی ده‌گاته 300 ‌رۆژ، رێژەی جێبەجیکردنی گەیشتووەتە 7%.

– پردی سێكانیان -گورگه‌چاڵ: پرۆژه‌كه‌ هه‌نگاوێكی ستراتیژییه‌ بۆ به‌هێزكردنی به‌ستنه‌وه‌ی نێوان كه‌ركوك و پارێزگای هه‌ولێر، هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی هاتووچۆ له‌ باكووری شارەكەدا، زیاتر لە چوار ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە، 200 رۆژی بۆ دانراوە بۆ تەواوكردنی، رێژەی جێبەجیکردنی گەیشتووەتە 50%.

نۆژەنكردنەوەی رێگای كەركوك – بەغدا كۆتایی ئەمساڵ تەوا...

نۆژەنكردنەوەی رێگای كەركوك – بەغدا كۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت