شه‌ش ماده‌ى خۆراكییه
ده‌ست به دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى پێنجه‌مى ئه‌مساڵ ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆراكى دهۆك رایگه‌یاند له‌مڕۆوه ده‌ستیان به دابه‌شكردنى لیستى به‌شه‌خۆراكى پێنجه‌مى ئه‌مساڵ كردووه به‌سه‌ر بریكاره‌كاندا، كه شه‌ش ماده‌ى خۆراكى له‌خۆ ده‌گرێت.
ئاگادارى بریكاره‌كانى خۆراكى دهۆك له‌بنكه‌كانى 231 و 232 كراوه‌ته‌وه كه له‌ناو سه‌نته‌ره‌ى پارێزگان له‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆراك بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى لیستى خۆراك و هه‌اكنكاتیش دانى پاره‌ى ئه‌م به‌شه خۆراكه.
ده‌شڵێت له نزیكترین كاتدا دابه‌شكردنى ماده خۆراكییه‌كان به‌سه‌ر بریكاره‌كان ده‌ستپێده‌كات.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى به‌ڕێوه‌برایه‌تییه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌شه خۆراكى پێنجه‌مى ئه‌مساڵ پێكهاتووه له زه‌یت، برنج، شه‌كر، دۆشاوى ته‌ماته، نیسك و ئارینۆک.
له دهۆك و هه‌ولێر به‌شه‌خۆراكی نوێ به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت